پێنتاگۆن خەرجی سەربازەکانی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا ئاشکرایکرد سەربازانی سوپای ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی بۆ سەر ئێران نزیکەی دوو ملیۆن وزەبەخش و سێ ملیۆن و شەش هەزار لیتر قاوەیان خواردووەتەوە.

جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند “سەربازەکانیان لە رێگاوە بەرەوە ئۆپەراسیۆنەکان، زیاتر لە شەش ملیۆن ژەمە خواردنیان خواردووە لەگەڵ بڕێکی زۆر لە نیکۆتین بەکارهاتووە، بەڵام لە سوپادا کێشەی ئالودەبوون نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لە پرۆسەکەدا نزیکەی 50 هەزار سەربازی بەشدار بوون و زیاتر لە 10 هەزار ئەرکی لە رێگەی فڕۆکە ئەنجامدراون، لە نێوان ئەو ئەرکانەدا، 62 ئەرک لەلایەن فڕۆکەی بۆمبەرەوە بوون، کە 18 دانەیان راستەوخۆ لە ئەمەریکاوە بەرەو ئێران بوون و پاشان راستەوخۆ گەڕاونەتەوە ئەمەریکا، هەر یەکێک لەو 18 ئەرکانە زیاتر لە 30 کاتژمێر درێژەی هەبووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان