مه‌ودا میدیا-
سایتى ئه‌كسیۆسى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران رێبكه‌وێت و ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش كراوه‌یه.
سایتى ئه‌کسیۆس له زارى بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی بڵاویكرده‌وه “هەموو لایەنەکان پێیان وایە رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەرێکی کراوەیە”.
باس لهوهشكراوه “سوپای ئەمه‌ریکا لە یاداشتێکدا بۆ دەریاوانان رایگەیاندووە کۆنترۆڵی دەریایی بەسەر کەنداوی عومان و دەریای عەرەبدا دەسەپێنین، رێگریی لە هەر کەشتییەک دەکرێت کە بێتە ناوچە گەمارۆدراوەکە یان لێی دەربچێت”.
ئاماژە بەوەشکراوه “کەشتییە بێلایەنەکان لەوانەیە رووبەڕووی پشکنین ببنەوە بۆ ئاشکراکردنی کاڵای قاچاخ، رێگە بە باری هاوکارییە مرۆییەکان دەدرێت بە مەرجی پشکنین، هێزەکانی ئەمه‌ریکا دەریاوانانی ئاوەکانی دەرەوەی گەرووی هورمز ئاگادار دەکەنەوە کە کۆنترۆڵی دەریایی دەسەپێنن”.
ع