سووده‌كانى ئاوى كه‌ره‌وز بۆ ته‌ندروستی

مه‌ودا میدیا-

وەک هەموومان دەزانین سەوزەکان سوودێکی زۆریان هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ و لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین سوودیان هەیە بۆ جوانکاری لە جەستەدا، بەڵام رەنگە زۆرکەس ئارەزوی خواردنیان نەکات، بە ئەمەش دەتوانێت وەک شەربەت بەکاریبهێنیت

کەرەوزیش یەکێکە لەو سەوزانەی سودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ بابەتی جوانکاری و دەتوانرێت وەک شەربەت دروست بکرێت و بخورێت

سوودە سەرسورهێنەرەکانی ئەم سەوزەیەش بریتیە لە:

١- بەهۆی ئەوەی کەرەوز ئاوێکی زۆر لە پێکهاتەکەیدایە دەبێتە هۆی تەڕکردنەوەی دەم وچاو بە تایبەتی بۆ ئەوانەی پێستیان وشکە دەتوانن رۆژانە ئەم شەربەتە بەکاربهێنن سوودێکی زۆری دەبێت.

٢- هەروەها کەرەزو مادەی دژە ئۆکسانی بە رێژەیەکی زۆر تێدایە کە ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە مردووەکانی پێست و خانەی تازە دروست دەبێتەوە، بەمەش پێست رزگار دەکات لە زۆربەی کێشەکان.

٣- ڤیتامینەکانی بە رێژەیەکی زۆر تێدایەو دەبێتە هۆی دروستکردنی مادەی کۆلاجین لە پێستدا کە چرچ بوونی پێست ناهێڵیت و پیری دوا دەخات.

٤- رێژەیەکی زۆر لە مادەی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سیلینیۆمی تێدایە کە بریقەیەکی جوان دەدات بە پێست.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان