مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه سبه‌ینێ دووشه‌ممه، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجامبده‌ن له باره‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، چوارچێوەی هەماهەنگی بانگهێشتی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانییەکەی کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە کە بڕیارە سبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت”.
ئەمیندارییەتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیانووه “ئەجێندای کۆبوونەوەکە تەنها لە یەک خاڵدا چڕدەبێتەوە، ئەویش یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ قۆناغی داهاتوو”.
ئه‌مجه‌د سابیر، شاره‌زاى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له ناو شیعه‌كان گرفتى گه‌وره هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عیراق، نورى مالیكى، سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا و كاندید بۆ ئه‌و پۆسته كرۆكى كێشه‌كه‌یه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دواكه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كێشه له‌ناوخۆى شیعه‌كان دروستكردووه، مالیكى كشانه‌وه‌ى خۆى به‌ستووه‌ته‌وه به كشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د شیاعى سودانى و حه‌یده‌ر عه‌بادی”.
ع