مه‌ودا میدیا-
داخستنى گه‌رووى هورمز له لایه‌ن ئێران و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، دۆخى ئه‌وروپا به‌ره‌و خراپى ده‌ڕوات به‌تایبه‌ت له رووى سووته‌مه‌نیی ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌وروپا بۆ رێڕه‌ویی بازرگانیی بیر له رێگا چاره‌ى تر بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده چوارشه‌ممه‌ى رابردووتر ئه‌مه‌ریكاو ئێران ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك گه‌رووى هورمز كرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئێران گه‌رووه‌كه‌ى داخسته‌وه و رێگه به هاتوچۆى هیچ جۆره كه‌شتییه‌ك ناده‌ن.
ئه‌و كه‌شتیانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت گه‌رووه‌كه تێپه‌ڕێنن له لایه‌ن هێزى ده‌ریایی ئێران به ئامانج ده‌گیرێت و هێرش ده‌كرێته سه‌ریان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه‌ى گه‌وره بۆ بازاڕى سووته‌مه‌نیی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌رچى ئه‌وروپا له سه‌ره‌تا هێرشى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بێلایه‌ن بوون و ئاماده‌نه‌بوون بچنه ناو شه‌ڕه‌وه دژى ئێران.
تۆبیاس ئێلوود، سەرۆکی پێشووی لێژنەی بەرگریی ئەنجومەنی کۆمۆنەکان و وەزیری پێشووی ئەنجومەنی کۆمۆنەکان رایگه‌یاند “ئەوروپا بە دوای چارەسەری پراکتیکیدا دەگەڕێت بۆ دەستەبەرکردنی رێڕەوی بازرگانیی نێودەوڵەتی”.
وتیشى “ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌وروپا بە لەبەرچاوگرتنی دابەزینی هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و بارودۆخی ئاڵۆزی نێوان تاران و واشنتۆن دێت”.
ع