لێکۆڵینەوە لە حکومەتی هەرێم دەکرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سەبارەت بە فرۆشتنی سووتەمەنی بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتییان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سکاڵای توۆمارکردووە و لەسەر ئەم دۆسییەش لێکۆڵینەوە دەکرێت.

غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست رایگەیاند “بە نووسراوی فەرمی 2026/1/5، سکاڵای لەسەر ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە کردووە کە لەلایەن بەغداوە بە حکومەتی هەرێم دەدرێت تاوەکو بەنرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بەنزین و سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابین بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی هەرێم بەنرخی بازرگانی بەنزین و سووتەمەنی بە هاوڵاتییان دەفرۆشێتەوە و لەئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر سکاڵاکەی ئەوان پێکهێنراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بڕی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دەدرێتەوە بە حکومەتی هەرێم تاوەکو بەنرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بەنزین و سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابین بکات، بەڵام 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە رۆژانە دەدرێت بە پاڵاوگەکانی کار و لاناز و ئەوانیش بەشێوەی بازرگانی بە هاوڵاتییانی دەفرۆشنەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان