بەغدا داوای 120 ملیارەکە دەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد وەزارەتی دارایی عیراق بۆ ئەم مانگە داوای 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم بانگەشەی کەمبوونەوەی داهات دەکات.

غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی هەڵوێست رایگەیاند “وەزارەتی دارایی عیراق دەزانێت کە داهاتی هەرێم کەمی نەکردووە و حکومەتی هەرێم داتای ورد و راستی سەبارەت بە داهاتەکان دەشارێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەسەڵاتی هەرێم رایگەتاندووە 50 ملیار دیناریان وەک داهاتی ناوخۆ پێ کۆدەکرێتەوە، لە کاتێکدا تەنها بە داهاتی پاڵاوگەی لاناز دەتوانرێت 120 ملیارەکە دابینبکرێت، بۆیە گەر مووچە دوا بکەوێت حکومەتی هەرێم بەرپرسە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان