مه‌ودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی بەرگربی شارستانیی ئیدارەی سۆران رایگه‌یاند، له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه ته‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ده‌بارێت تا چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌رگریی شارستانى سلێمانى هاتووه “پاڵپشت بە هۆشدارییەکانی فەرمانگەی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان، پێشبینیی دەکرێت لە ئێواره‌ى ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌وه تا چەند رۆژێکی تر شەپۆلێکی توندی باران و تەزرە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
باس له‌وه‌شكراوه “بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ لە مالەکانیان بمێننەوە و لە شوێنە نزمەکان و دۆل و سەرچاوەکانی ئاو دوور بکەونەوە و رێگە بە هاتنەدەرەوەی مندالەکانیان نەدەن لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵیان”.
ع