مهودا میدیا-
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق رایگهیاند، به هیچ جۆرێك لهسهر قهرزهكانى كۆمپانیاى كۆڕهك خۆش نهبووین، دهشڵێت، گرێبەستی پێکهاتن (تەسوویە) تەنها ئامرازێکە بۆ وەرگرتنەوەی مافە داراییەکان نەک وازهێنان لێیان.
له بهیاننامهیهكى دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان هاتووه “ئەو بانگەشانەی باس لە لێخۆشبوون یان وازهێنان لە قەرزەکانی کۆمپانیای کۆرەک دەکەن، ناڕاستن و هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە”.
باس لهوهشكراوه “ئەو مافە داراییانە موڵکی گشتین و بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن، هەموو رێکارەکانیش بۆ پاراستنی سامانی دەوڵەت و وەرگرتنەوەی قەرزەکانە”.
ئهوهشى خراوهتهڕوو “کۆمپانیای کۆرەک پابەند کراوە بەپێی گرێبەستی پێکهاتنی رێکەوتی 23ی 9ی 2025 ، بڕی هەزار و 400 ملیار دیناری عیراقی وەک قەرزی چەسپاو بداتەوە، جگە لە بەردەوامی هەژمارکردنی ئەو شایستە داراییانەی دیکە کە دەکەونە ئەستۆی”.
ههروهها “لادانی گەمارۆ لەسەر سامانی کۆمپانیاکە بە مانای لێخۆشبوون نەهاتووە، بەڵکو رێکارێکی پەیوەست بووە بە جێبەجێکردنی گرێبەستی پێکهاتنەکە و قەرزەکە وەک خۆی ماوەتەوە”.
ع