مهودا میدیا-
موجتەبا خامنەیی، رێبهرى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران رایگهیاند “لاپەڕەیەکی نوێ لە کەنداو و گەرووی هورمز هەڵدەدرێتەوە”.
وتیشى “دوای دوو مانگ لە گەورەترین لەشکرکێشی و دەستدرێژیی ملهوڕانی جیهان بۆ سەر ناوچەکە و شکستی ئابڕوبەرانەی ئەمهریکا لە چەسپاندنی پلانەکانی، لەمرۆوە لاپەڕەیەکی نوێ لە کەنداو و گەرووی هورموز هەڵدەدرێتەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “پشتیوان بە خودا داهاتوویەکی درەوشاوە چاوەڕێی ناوچەی کەنداو دەکات، داهاتوویەک بە بێ بوونی ئەمهریکا، کە لە خزمەت پێشکەوتن، ئاسایش و خوشگوزەرانی گەلانی ناوچەکە دەبێت”.
باسى لهوهشكرد “ئێمە و دراوسێکانمان لە کەنداو و دەریای عومان هاوچارەنوسین و ئەو بێگانانەی لە هەزاران کیلۆمەتر دوورترەوە بە چاوچنۆکی شەڕانگێزانە هاتوون، چیتر هیچ جێگایەکیان نابێتەوە، مەگەر لە ژێر ئاوەکانیدا نوقم بن”.
ع