باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیرکران

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییان باندێكی دزی ماتۆڕسكیلیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای سکاڵا هاوڵاتییەک سەبارەت بە دزینی ماتۆڕسکیلەکەی، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە بەڵام دواتر دەرکەوتووە تۆمەتباران لەشێوەی بانددا تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوەو لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر ماتۆڕەدزراوەكەو سێ ماتۆڕسکیلی تردا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆمەتباران (پ، د یـ لەدایکبووی 2001- م، د، ع لەدایکبووی 2000) دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان