ئەمەریکا ژمارەی سەربازەکانی لە ئەڵمانیا کەمتر دەکاتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە خاکی ئەڵمانیا و ئەم بڕیارەش دوای پێداچوونەوەیەکی ورد بە دۆخی هێزەکانیان لە ئەوروپا هاتووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “پێشتر بڕیاریاندابوو کە پێنج هەزار سەرباز بکشێنینەوە بەڵام دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد ئێستا زیاتر لەو ژمارەیە لە ئەڵمانیا دەکێشێننەوە”.

بڕیارەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە، بەرپرسانی سەربازیی پنتاگۆن بە ئاژانسی (ئەسۆشەیتد پرێس)یان راگەیاندووە “هیچ زانیارییەکیان سەبارەت کشانەوەی هێزەکانیان نەبووە لە ئەڵمانیا و ئەو بڕیارە راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە دەرچووە”.

چاودێرانی سیاسیی لە وڵاتانی رۆژئاوا ناکۆکییەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە چەندجارێک دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرکردەکانی ئەوروپا کردووە کە بەشداریی لە جەنگی ئێراندا بکەن بەڵام سەرکردەکانی ئەوروپا داواکارییەکەی ترەمپیان رەتکردووەتەوە و ئامادە نەبوون وڵاتەکانیان پەلکێشی جەنگ بکەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان