مه‌ودا میدیا-
دواى گرانبوونى له هه‌فته‌كانى رابردوو، جارێكى تر نرخى گۆشتى مریشكى زیندوو له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه‌ته‌وه.
سه‌ردار ره‌حمان، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “گۆشتی مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌رزانبووه‌ته‌وه و یه‌ك كیلۆ مریشكى ناسك به 2300 دیناره و تا ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیی له ده‌ره‌وه كیلۆى به 2400 بۆ 2500 دیناره”.
وتیشى “مریشكى گه‌وره‌ش كیلۆى به 2800 دیناره و ئه‌ویش نرخه‌كه‌ى به‌راورد به هه‌فته‌كانى رابردوو هه‌رزانبووه‌ته‌وه كه كیلۆى به 3000 بۆ 3100 دینار بوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هۆكارى هه‌رزانبوونى نرخى گۆشتی مریشك ئه‌وه‌یه، كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان مریشكێكى زۆریان به‌رهه‌مهێناوه و مریشكى زۆر خراوه‌ته بازاڕه‌وه به‌راورد به‌و خواسته‌ى كه هه‌یه”.
ع