د.بڕیار رەشید: هەوڵدەدەین بەغدا رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران زیاد بکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پاراستنی مافی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و بەفیڕۆنەچوونی رەنج و ماندووبوونی ساڵانەیان بە ئەرکی خۆیان دەزانن.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “لە رێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە داوایانکردووە داکۆکی بکرێت لە پێویستی زیادکردنی رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەت و وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوایانکردووە ئەو بڕەی ئێستا بۆ جووتیارانی هەرێم دیاریکراوە زیاد بکرێت، تاوەکو جووتیاران چیتر رووبەڕووی زیانی دارایی نەبنەوە و شایستە بە ماندووبوونیان بەرهەمەکانیان لێ وەربگیرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ ئەمساڵ حکومەتی عیراق بە بیانووی قەیرانی دارایی، نەبوونی بودجە و مانەوەی دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنمی ساڵی رابردوو لە سایلۆکان، بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ 292 هەزار تۆن کەمکردەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان