مەودا میدیا-
ئهندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد حکومەت توانای دەستەبەرکردنی پارەی پێویستی هەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان پێش جەژنی قوربان.
جهمال كۆچهر، ئهندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق به رۆژنامهی سهباحی راگهیاندووه “هیچ ئاستەنگێک نییە و مووچە مسۆگەرە و هیچ کێشەیەک نییە، حکومەت دەتوانێت پێش جەژن مووچەی ئەم مانگە دابەشبکات بەشێوەیەک لە 18ی مانگەوە دەستپێدەکات تاوهكو 25ی مانگ تەواودەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کابینەی نوێی حکومەت سێ بژاردەی لەبەردەمدایە بەڕێوەبردنی ساڵی دارایی کە یەکەمیان کارکردنە بە سیستمی 12/1 ئەمەش جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت سەخت دەکات، دوەمیان ئامادەکردنی بودجەی نیمچە ساڵانەیە و سێیەمیشیان دەرکردنی یاسایەکی هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراکە”.
ب ح