مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ئاشکرایکرد تاوه‌كو ئێستا زیاتر له هه‌زار حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند “ئه‌مرۆ یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی شاری سلێمانی كاتژمێر 5:00ی ئێواره له سلێمانی به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون كه ژماره‌یان 147 كه‌سه به‌مشێوەیە ژماره‌ی حاجیانی كوردستان ده‌گاته هەزار و 176 کەس”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بۆ ئه‌مساڵ هه‌موو حاجیانی كوردستان به فرۆكه گه‌شتی سعوودیه ده‌كه‌ن، له فڕۆكه‌خانه‌ش هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تكتی فرۆكه و به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌ڕێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له ناوحاجیاندا بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شێفەکانی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت”.
باسی لەوەشکرد ” دڵنیایی دەدەنە ته‌واوی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی، كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه به پێی ئه‌و خشته‌ی دانراوه خشته‌ی چوونی حاجیان وه‌كو خۆی به‌بێ كێشه و گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت و رۆژی 2026/5/17، دوا كاروانی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعودیه”.
ب ح