مهودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە شی جین پینگ، سەرۆکی چین بەخێرهاتنی دۆناڵد ترەمپی هاوتا ئەمهریکییەکەی لە پەکین کرد، کە لوتکەیان کە زۆر چاوەڕوان دەکرا، لە هۆڵی گەورەی گەل دەستیپێکرد.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپى سهرۆكى ئهمهریكا بە ئۆتۆمبێلێک گەیشتە هۆڵەکە، هەردوو سەرۆکەکە دەستیان لە یەکتر گرت، لەوێش شاندێکی ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێتی وەزیری بەرگریی و سەرکردە بازرگانییەکانی وەک ئیلۆن ماسک پێشوازییان لێکرا.
بڕیارە لوتکەی ئەمهریکا و چین چەند پرسێک بگرێتەوە لەوانە شەری ئێران، بازرگانی، زیرەکی دەستکرد و تایوان.
چى جین پینگ، سەرۆکی چین لە سەرەتای لوتکەکەدا وتی “من پێموایە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان لەگەڵ ئەمهریکا زۆر زیاترە لە ناکۆکیەکانمان”.
لە بەرانبەردا سەرۆکی ئەمهریکا بەڵێنیدا کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە جاران باشتر بێت.
دۆناڵد ترەمپ بە هاوتا چینیەکەی وتووە “پێکەوە ئایندەیەکی گەورەمان دەبێت”.
ئەمهریکا هەوڵدەدات فشار بخاتە سەر چین بۆ ئەوەی ئێران رازی بکات گەرووی هورمز بکاتەوە و بەشداریی دانوستان بکات کە ببێتە هۆی رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران.
ۆۆبیۆ ئاشکرای کردووه “بەرپرسانی ئەمەریکا هەوڵی رازیکردنی چین دەدەن بۆ ئەوەی رۆڵێکی کاراتر لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئێران بگێڕێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ترەمپ بۆ پەکین”.
ع