مه‌ودا میدیا-
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وڵاتى چین، هه‌ر یه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و شى جین پینگ،سه‌رۆكى چین له‌سه‌ر دوو خاڵى گرنگ رێككه‌وتوون.
کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه “دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا و شی جین پینگ، سەرۆکی چین، لە میانی دیدارەکەیاندا باسیان لە بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتن بە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بۆ بازاڕەکانی چین کردووە”.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه “هەردوو سەرۆک لەسەر دوو بابەتی سەرەکی گەیشتنە رێککەوتن، ئه‌ویش پێویستى هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی و رێگریکردن لەوه‌ى ئێران چەکی ئەتۆمی به‌ده‌ست بهێنێت لە هەر هەلومەرجێکدا”.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئه‌و دوو وڵاته له كاتێكدایه، ئێران ئاماده نییه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى هیچ سازشێك بكات و پێشتریش عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاندبوو “به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران رێككه‌وتن ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى پیتاندنی یۆرانیۆم كه‌مبكرێته‌وه”.
ع