دانەغاز: بەرهەمهێنانی نەوتمان بۆ 70 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزکردووەتەوە

مەودا میدیا-

کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی چارەکی یەکەمی ساڵی 2026ی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لەمساڵدا قازانجەکانیان بۆ 74 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند “کۆمپانیاکەیان سەرکەوتوو بووە لە تێپەڕاندنی ئاستی 700 ملیۆن پێ سێجا غاز لە رۆژێکدا، قازانجی کۆمپانیاکەیان بە رێژەی72 ٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 74 ملیۆن دۆلار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی ناجێگیری دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە لە کۆتایی مانگی شوبات و مانگی ئازاردا، بۆ ماوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی غازیان راگرتووە بەڵام دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دەستیان بە کارەکانیان کردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” پڕۆژەی گەشەپێدانی کێڵگەی چەمچەماڵ بەردەوامە کە بڕی 160 ملیۆن دۆلاری وەک وەبەرهێنان بۆ تەرخانکراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا رۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ کەرتی پیشەسازیی دابین بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان