مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لەمڕۆوە شەپۆلێکی تری چڕی خۆڵبارین روو لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات کە جۆری خۆڵبارینەکە تۆزی بیابانی وردەکە لە بیابانەکانی سعودیە و سوریاوە هاتووە.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ شەپۆلی خۆبارین باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەگرێتەوە و سبەینێ دەگاتە باشوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” خێرایی با لە کاتی شەپۆلەکەدا 25 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاڕاستەی با لە باکووری رۆژئاوا لە باشورەوە دێت کە هۆکاری گواستنەوەی تۆزە بەرەو ناوچەکان، پلەکانی گەرما لە ناوچە کاریگەرەکاندا لەنێوان 35 بۆ 38 پلەی سەدی دەبێت لە ناوەندی رۆژدا، لە ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووی 15 پلەوە بۆ نزیکەی 30 پلە دەبێت”.
ب ح