مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى روسیا به سه‌ردانێكى فه‌رمیی ده‌چێته چین و له لایه‌ن هاوتا چینییه‌كه‌ى، شى جین پینگى سه‌رۆكى چین پێشوازیی لێده‌كرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى پوتین بۆ چین و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوتا چینیهكهى، له چوارچێوه‌ى پرسى سه‌ربازیی و پیشه‌سازیی ده‌بێت، هاوكات پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و پرسى دۆخى ناسه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
پوتین بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له چین ده‌مێنێته‌وه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ ئه‌نجامده‌دات و یه‌كێك له پرسه گرنگهكانیش شه‌ڕى ئێران ده‌بێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى پوتین دواى سه‌ردانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت كه هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى چینى كردبوو، چه‌ند رێككهتنێك له‌نێوان هه‌ردوولا كرا.
ع