مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمهریكا بە رۆژنامەی “نیویۆرك پۆست”ی راگەیاندووه “ئێران دەزانێت بەم نزیکانە چی روودەدات، دوای کۆبوونەوەم لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “ئامادە نیم هیچ سازشێك بۆ ئێران بكهم دوای وەرگرتنی دوایین وەڵامی نائومێدکەری ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئاشتی”.
بهپێى رۆژنامه ئهمهریكییهكه وادیارە ترەمپ رۆژی یەكشەممەی رابردوو، دەرگای لە بەردەم پێشنیازی ئێرانی داخستبێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانی دیپلۆماسی.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە لێدوانەکەی رۆژی هەینی کە ئامادەیی دەربڕیوە سڕكردنی 20 ساڵەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران قبوڵ بکات، ترەمپ قسەکانی پچڕاندو وتی “من لە ئێستادا کراوە نیم بەرامبەر بە هیچ شتێک، ناتوانم لەو بارەیەوە قسەت لەگەڵ بکەم، شتی زۆر روودەدات”.
ع