مەودا میدیا-
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ئاشكرایكرد ئەمەریکا پلانێکی قۆناغ بە قۆناغی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عیراق داڕشتووە.
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە زاری بەرپرسانی عیراقەوە بڵاویکردەوە ” هەفتەی رابردوو (دیڤید پێترایۆس) جەنەراڵی خانەنشینکراوی ئەمەریکی سەردانی بەغدای کردووە و لەسەر جێبەجێکردنی پلانی چەکداماڵینی حەشدی شەعبی گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پلانەکەی ئەمەریکا سەرەتا بە داماڵینی چەکی قورس و دوورخستنەوەی سەرکردەکانی گرووپەكان و دانانی ئەفسەرانی پیشەیی بۆ سەرپەرشتیکردنی ژێرخانی دەستەكە دەستپێدەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران داوای لە گرووپە هاوپەیمانەكانی لە بەغدا کردووە کە دژی هەنگاوەکەیی ئەمەریکا بووەستنەوە کە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین هێزی سەربازییە و گەرەنتی بەرژەوەندییەکانی تاران دەکات”.
ب ح