یاداشتی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

میدیا جیهانییەکان دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران بڵاوکردەوە کە تێیدا تاران چەند خاڵێکی بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان پێشنیاز کردووە.

ئێران دووپاتیکردووتەوە کە پابەند دەبێت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دروست نەکردنی چەکی ئەتۆمی و راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەرووی 3.6% بۆ ماوەی 10 ساڵ.

ئێران دوو رێگای بۆ دانووستان پێشنیازکردووە سەرەتا بە ر(اگەیاندنی کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکان و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی وڵاتەکەی.

ئێران پێشنیارزی کەمکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە سەرووی 20% لە ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە و لە بەرانبەر بەڵێننامە ئەتۆمییەکانیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی سزاکانی کردووە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان