مهودا میدیا-
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند “کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی، سهرۆكى حكومهتى ههرێم لە بەغداد کاریگەریی باشی دەبێت لە کەمبوونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد”.
وتیشى “پەیوەندییەکان ساردییان تێکەوتبوو، بەهۆیەوە هەندێک لێکدانەوەی هەڵە لە بەغدادوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرا، بەڵام پەیوەندییەکان ئاسایی دەبنەوە و ئەو گرفتانەی بۆ حکومەتی هەرێم دروست دەکران، چارەسەر دەکرێن”.
ئهوهشى خستهڕوو “سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای چەند لایەنێکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان پێویست بوون، چونکە چەقبەستووییەک لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بۆ نەمانی ئەو چەقبەستووییە، ئەم سەردان و کۆبوونەوانە پێویست بوون و دەبنە هۆی نەمانی کێشەکان”.
ع