مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده له پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام مووچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست دابه‌شناكرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگه‌یاند “مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێش جەژن دابەش ناکرێت، ئه‌مه‌ش جیاوازیكردنبوو له نێوان فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌م جه‌ژنه‌دا”.
وتیشى “بەگوێرەی نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران دەبوو ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ میلاکی وەزارەتی پەروەردە دابەش کرابا بەڵام راستگۆنین لەگەڵ نوسراوی خۆیان”.
له دوێنێوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق 890 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ى وه‌رگرتووه و له پاش نیوه‌ڕۆوه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى مووچه.
ع