نرخی نەوت بە شێوەیەكیبەرچاو دابەزی

مەودا میدیا-
هەرچەندە ئێران بەیانی ئەمڕۆ هێرشەكانی دەستپێكردەوە، بەڵام شەوی رابردوو بەهۆی گەشبینی بازرگانان و كڕیارنی نەوت بە رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمەریكا، نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی.

شەوی رابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت یەك دۆلار و 94 سەنت دابەزی و بوو بە 93 دۆلار نۆ سەنت، هەروەها نەوتی سووكی تەكساسیش دوو دۆلار و 50 سەنت دابەزی و بوو بە90 دۆلار و 54 سەنت.

بەپێی وتەی شارەزایان” هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بەو رێژەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بازرگانان ئێستا گەشبینن بە رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمەریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هێشتا ئەمەریكا و ئێران بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی یەكتر و شەوی رابردووش ئێران هێرشی كردە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە چەند وڵاتێكی عەرەبی.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان