هەرێم کەمال ئاغا: کۆنترۆڵکردنی چەکی گرووپەکان، ئاسایش بەرقەرار دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد کۆننتڕۆڵکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان کە لە دەرەوەی یاسادان گرنگیان لەسەر بەرقەراربوونی ئاسایشی گشتیی عیراق و بەتایبەتی ئاسایشی وزە دەبێت.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “چەند رۆژی رابردوو نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بوون و گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان لەسەر پرسی تێچووی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت و کارکردنەوەی کۆمپانیاکان بووە، کە پێشتر بڕی (شەش) دۆلاری بۆ دیاریکرابوو، بەڵام ئێستا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کراوە بە 16 دۆلار”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو راپۆرتەی بڕیار بوو لەبارەی راستیی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت، لەسەردەمی کابینەکەی محەممەد شیاع سودانی تەواو نەبووە و لەئێستادا دووبارە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان