مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسییەکانی نەوت، پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و داهاتی ناوخۆ کۆدەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “رۆژی چوارشەممە، 10ی حوزەیران ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دۆسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەتایبەتی پرسی نەوت و دوایین پەرەسەندنەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەوەری تری کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە بابەتی داهاتی ناوخۆ و سیستمی ئەسیکۆدا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی نێوان هەردوو حکومەت تاوتوێ دەکرێن”.
ب ح