هۆشداریی لە دۆخی ئابووریی عیراق دەدرێت

مەودا میدیا-

بانکی نێودەوڵەتیی لە راپۆرتێکدا هۆشداریی لە داتەپینی دۆخی ئابووریی عیراق دەدات و پێشبینی دەکات دۆخی ئابووریی وڵاتەکە زیاتر پاشەکشە بکات بۆ نزمترین ئاست.

بانکی نێودەوڵەتیی رایگەیاند “پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026دا ئابووریی عیراق بە رێژەی 2.2٪ پاشەکشە بکات، ئەم کورتهێنانەش لە ساڵی 2027دا زیاتر دەبێت و 8.9٪ بەرزدەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکەی لەسەر هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2028دا ئابووریی وڵاتەکە ببوژێتەوە و گەشەکردنێکی گەورە بە رێژەی 12.2٪ تۆمار بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو ” پێشبینی دەکرێتب ۆ ساڵی 2026، ئابووریی سعودییە 3.1٪ و ئیمارات 2.4٪ گەشە بکەن، لە کاتێدا عیراق و کوەیت بە رێژەی 6.4٪ پاشەکشە تۆمار دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان