مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا رایگه‌یاند “به‌رانبه‌ر ئێران زۆر توندبووم و ئه‌وه‌م ویستم ئه‌نجامم دا، دۆخى ئابووریش باشتر ده‌بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئەو گەمژانەی پێیان وایە بەرانبەر ئێران توند نەبووم، یان ئیرەیی دەبەن یان کەسانی خراپ و نەفامن، من هه‌موو شتێكم كرد له پێناو ئه‌وه‌ى ئێران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نه‌بێت ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسیی بكاته‌وه”.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتیشى “بازاڕی پشکەکان گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی، ئه‌مه هه‌نگاوێكى زۆر باش ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی نەوتیش لە دابەزیندایە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “با ئەمریکا بکەینەوە بە مەزنترین وڵات و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابوورى و باشبوونى ئاستى بژێوى”.
ع