مهودا میدیا-
دانوستانەکانی نێوان ئەمهریکا و ئێران لە سویسرا دەستیپێکرد و نوێنەرانی وڵاتانی نێوەندگیری پاکستان و قەتەر ئامادەبوون. ئامانجی دانوستانەکان کۆتاییهێنان بە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوەتی.
شاندەکەی ئەمهریکا بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکى ئهمهریكا و شاندی ئێرانیش بە سەرۆکایەتیی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانى ئێران.
بەپێی سەرچاوەکانی سکای نیوز عەرەبی، دانیشتنەکە کە ڤانس و قالیباف ئامادەی بوون، زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک دواکەوتووە.
پێش کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف، بە رۆژێکی گەورە کە ئاشتیی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا بەرەوپێش دەبات، وەسف کرد و هیوای خۆی بۆ گفتوگۆی نایاب دەربڕی کە ئەنجامێکی زۆر باشی هەبێت”.
جهى دى ڤانس، سهرۆكى شاندهكه رایگهیاند “دۆناڵد ترهمپ داواى لێكردوین لاپهڕهیهكى نوێ لهگهڵ ئێران ههڵبدهینهوه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “ئێستا داهاتوویەکی هاوبەش دەبینین کە تێیدا هەمووان بتوانن کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی”.
ع