له‌ باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێم بڕیاردرا

مه‌ودا میدیا-

عه‌لى زه‌یدى، سەرۆك وەزیرانی عیراق له‌ باره‌ى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایی داوه‌، باسى له‌وه‌كردووه‌ كێشه‌ى مووچه‌ نه‌ماوه‌.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند “مووچە مووچەخۆرانی کوردستان کێشەی نەماوە و لە کاتی خۆیدا دەینێرین، ئه‌م گرفته‌ كۆتایی پێده‌هێنین و وه‌ك رابردوو نابێت”.

وتیشى “هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى پاره‌ى نییه‌ و قه‌رزیش ناكه‌ین، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش مسه‌وگه‌ر كراوه‌ و گرفتێك نییه‌ له‌و باره‌وه‌”.

حكومەتى عیراق گەرەنتی تەواوی كۆمپانیانەوتییەكانى نه‌وت دەكات، كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، چونكە ئەوە پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە.

له‌ ئێستادا حكومه‌تى عیراق ئامادەكاری تەواو بۆ بودجەی ساڵی 2027 كراوە و بڕیارە تا كۆتایی مانگی 11 بنێردرێتە بەردەم پەرلەمان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان