نرخى نه‌وت دابه‌زینى تۆماركرد

مه‌ودا میدیا-

دواى رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا و ئێران و كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و كردنه‌وه‌ گه‌رووى هورمز و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هاتوچۆى بازرگانیی له‌ گه‌رووه‌كه‌، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به‌ 76 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش به‌ 72 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژى سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمى رایگه‌یاند “رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران زۆر باشه‌، گه‌رووى هورمز كراوه‌ته‌وه‌”.

هاوكات رۆژى رابردووتر وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “رێگه‌ به‌ فرۆشتنى نه‌وتى ئێران ده‌ده‌ین ئه‌و سزایه‌ هه‌ڵگیراوه‌”.

دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌و رێژه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌ دواى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 126 دۆلار.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان