کار و لاناز هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینن

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای کار و پاڵاوگەی لانازە لە هەولێر.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند “کۆمپانیای کار و پاڵاوگەی لاناز لەماوەی 10 رۆژدا نرخی لیرێک بەنزینیان لە پشکی بازرگانی (250 بۆ 300) دینار بەرزکردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژمارەی بەنزینخانە حکومییەکان لە سلێمانی کەمە و تەنها پێنج بەنزینخانە نرخی حکومی بەنزین بە نرخی (750 دینار) دەدەنە شۆفێران لە کاتێکدا لە هەولێر پێشتر 10 بەنزینخانە هەبووە بەڵام دوای گرانکردنی بەنزین ژمارەکەیان بۆ 25 بەنزینخانە بەرزکردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەبوو دوای گرانکردنی نزرخی بەنزین هاوشێوەی هەولێر ژمارەی وێستگەکانیش لە سلێمانی بۆ 10 وێستگە زیادبکرایە، دەیان بەنزینخانە لە سلێمانی هەیە کە ئەگەر بەنزینی بە نرخی (730) دینار پێبدرێت ئامادەیە بە نرخی (750) دینار بەنزین بداتە شۆفێران”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان