مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆرى مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عادل جه‌مال، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى گۆشتى مریشك هه‌رزانبووه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان مریشكێكى زۆریان به‌رهه‌مهێناوه”.
وتیشى “یه كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كانه‌وه بۆ خوار 2500 دینار هه‌رزانبووه، له دوكانه‌كانیش یه‌ك كیلۆ به 2600 تا 2750 دیناره”.
له ماوه‌ى رابردوو نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كان بۆ سه‌رو 3000 هه‌زار دینار گرانبوو، هه‌ركاتێكیش مریشك له كێڵگه‌كان كه‌مبێته‌وه، نرخه‌كه‌ى گران ده‌بێت.
له هه‌رێمى كوردستان ساڵانه به ملیۆنان مریشك به‌رهه‌مده‌هێنرێت و پێویستى ناوخۆش له خوار 70 هه‌زار ته‌ن مریشكه.
ع