مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا پابه‌ندى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگه‌یاند “بەغدا بەشێوەیەکی نەگۆڕ پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.
باسى له‌وه‌شكرد “هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەبێ جیاکاریی سەرجەم تێوەگلاوانی ناو دامەزراوەکان دەگرێتەوە و رێکارەکانیش بە فەرمی و لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا جێبەجێ دەکرێن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هیچ پەیوەندییەکی بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمه‌ریکا نییە، دەزگا پەیوەندیدارەکان بەدوای ئەو تۆمەتبارانەوەن کە لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا هەڵهاتوون”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم 120 ملیارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غدا نه‌ناردووه و هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نییه
ع