وەزارەتی دارایی داهاتی گومرگى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داهاتى حه‌وت ساڵى رابردووى گومرگى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ نۆ تریلیۆن دینار بووه‌.

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

داهاتی گومرک و دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ٩ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار بووە.
لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) لە ژێر ڕۆشنایی ئەو چاکسازی و گۆڕانکارییانەی چەند ساڵی ڕابردوو لە گومرگ و دەروازەکان ئەنجامدراوە کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر زیادبوونی جوڵەی بازرگانی و کەمبوونەوەی ڕۆتین و بەرجەستەکردنی شەفافیەت، بەپێی داتا و زانیارییەکان داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی گومرگ و دەروازەکان نزیکەی ٩ ترلیۆن و ٥٤٧ ملیار و ٣٢٣ ملیۆن دینار بووە.
لە ئێستادا تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەرقاڵی جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدایە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ڕێکخستن و یەکخستنی کاروباری گومرگی و ترانزێت لە سەرتاسەری عێراق لە ژێر یەک سیستەمی یەکگرتوودا.
لە گرنگترین ئەو چالاکی و چاکسازییانەی لە ساڵانی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری لە سەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ و خاڵەسنووریەکان جێبەجێی کردووە بریتین لە .
١- بە ئەلکترۆنیکردنی کاروباری دەروازەکان و گومرگی فڕۆکەخانەکان و بەستنەوەیان بەوەزارەتەوە ( ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ ، پەروێزخان…) هەروەها هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گومرگی فڕۆکەخانەی نیۆدەوڵەتی(هەولێر، سلێمانی).
٢- پێداچوونەوە بە ڕسومات و پێناسەى گومرگى بۆ بەشێک لە کاڵا و پێداویستییەکان بە هاوبەشی گومرگی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
٣- پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لەو لێخۆشبوونە گومرگیانەی لەماوەی ڕابردوودا بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکان کرابوون.
٤- هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی تر وەک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی کشتوکاڵ و دەستەى وەبەرهێنان بەمەبەستی پشتیوانی ئەو پڕۆژانەى کە لە چوارچێوەى یاسای وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێت بەمەبەستی لێخۆشبوونی گومرگی و گەشەکردنی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.
٥- دانانی سیستەمی ترانزێت بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان کە ئاڵوگۆڕى بازرگانى دەکەن لە نێوان وڵاتانی ( ئێران، تورکیا و سوریا ) و دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان.
٦- هەموارکردنەوەی ڕێنمایى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
٧- چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى گومرگى لە پارێزگاکانی ( هەولێر , سلێمانى، دهۆک ) بە ئامانجى ڕێگرىکردن وکەمکردنی دیاردەى قاچاغ و سەرپێچى یاسایی بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی گومرگ.
هەروەها بەشێکی تر لە چالاکی و چاکسازییەکان لە تەوەری تایبەت بەگومرگ لە ناو پەرتووک ئاماژەی پێدراوە

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان