فالح فەیاز: حەشدی شەعبی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد لە ئەنجامی جەنگ و گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زیاتر لە 100 بارەگای حەشی شەعبی بۆردومانکراون و دەیان چەکداریش کوژراون.

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند “بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە، 100 چەکداری حەشدی کوژراون، بەشیوەیەک لە سێ ساڵی رابردوودا زۆرترین ژمارەی قوربانیەکانیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجی هێزەکانی حەشدی شەعبی پارێزگاریکردنە لە هاوڵاتییانی عیراقی، بەڵام لەکاتی جەنگی ئێران دا، زۆرترین هێرشیانکردەسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، تاوەکو ئێستا 110 بارەگای حەشد بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان