عومەر گوڵپی: کار و لاناز بەشێوەیەک بەنزینیان گرانکردووە لەمێژوودا وێنەی نەبووە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد دوای کێشانەوەی ملیارەها دینار لە گیرفانی هاوڵاتییان و شۆفێران بە قۆرخکاریی بۆ پاڵاوگەکانی کارو لاناز، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان رێگەیدا بە هاوردە کردنی بەنزین.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “قۆرخکاریی و نادیاریی بەرهەمی پاڵاوتنی (50 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە نرخی بەنزینی بەجۆرێک گرانکرد کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە، بەداخەوە تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هیچ بەلایانەوە گرنگ نییە ملیۆنان هاوڵاتیی زیان بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەنانەت نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە بەغدا، ئێران، سعودیە، قەتەر، کوەیت و ئیماراتیش کە ئەوانیش وڵاتی نەوتیین گرانتر بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەرهەمهێنانی لیترێک بەنزین بە پارەی نەوتە خاوەکەشەوە (400 تاوەکو 450) دیناری عیراقی تێدەچێت، بە پێی چ یاسایەک بە هاوڵاتیی دەفرۆشن بە (هەزار و 150 دینار تاوەکو هەزار و 550) دینار”.؟

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان