مهودا میدیا-
دكتۆر عهبدوللهتیف سهلهفى، رێبهرى سهلهفییهكانى كوردستان، بڕیاریدا بهشێوهیهكى كاتى و لهسهر خواستى خۆى واز له وتاردان بهێنێت.
ئاگادارییەک بۆ موسوڵمانانی خۆشەویست و لایەنی پەیوەندی دار..
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
وەک هەموان ئاگادارن، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیارێکی ناڕەوا و بێ بنەمای یاسایی دژی من دەرکرا، کە بەو هۆیەوە لە وەزیفەکەم دوورخرامەوە. بەڵام وا دیارە نەیاران و خاوەن دڵە نەخۆشەکان هێشتا ئۆقرەیان نەگرتووە و ئیسراحەتیان نەکردووە، بۆیە فشاری زۆریان خستووەتە سەر بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف بەمەبەستی ڕێگریکردن لە وتاردانم.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوون بکەمەوە:
- هەرچەندە لەلایەن ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا کە بەردەوام بم لە پێشکەشکردنی وتارەکانم، بەڵام من چاک دەزانم کە فشاری زۆر و قورسیان لەسەرە.
- ئەوەی لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت، پیلانێکی زۆر گەورەترە لەوەی دەبینرێت.
- بۆ ئەوەی باری سەر شانی ئەوانیش سووک بکەم و ڕێگری لە هەر گرژییەک بکەم، بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم.
- ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.
سپاسی بێپایان بۆ پشتگیری، دڵسۆزی و نزاکانی ئێوەی ئازیز. تکایە لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن.
دكتور عبداللگیف أحمد
5 / 7 / 2026 م