مهودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا دیدگای هاوبەشمان ههیه، هەر ناکۆکییەک کە لە نێوانیاندا سەرهەڵبدات، بە ئاشکرا و شەفاف گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەر”.
ناتانیاهۆ لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس نیوز وتی “رەنگە جیاوازیمان هەبێت، بەڵام بە ئاشکرا و شەفاف گفتوگۆی لەسەر دەکەین و بە زۆری دەگەینە چارەسەرەکان”.
ئهوهشى خستهڕوو “ترهمپ سەرکردەی ئەمهریکایە و ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دەکات ، منیش سەرکردەی ئیسرائیلم و ئەوەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دەکات دەیکەم، پێموانییە درزێک لە پەیوەندییەکانم لەگەڵ ترەمپدا هەبێت”.
رۆژی شەممە ترهمپ ئاشکرای کرد “سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای کۆبوونەوەی لەگەڵدا کردووە لە کۆشکی سپی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆبوونەوەکە دەتوانێت هەر لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت دوای گەڕانەوەی لە لوتکەی ناتۆ”.
لەبەرامبەردا بەرپرسێکی ئیسرائیلی رەتیکردەوە کە کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی رەنگە ئەو وادەیە زۆر زوو بێت بە لەبەرچاوگرتنی سەردانەکەی ترهمپ بۆ تورکیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە 7 و 8ی تەمموز بەڕێوەبچێت، رەنگە کۆبوونەوەکە هەفتەی دواتر ئەنجام بدرێت.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە هەواڵی پەرەسەندنی گومان و نیگەرانییەکانی نێوان بازنەی ناوەوەی ترەمپ سەبارەت بە ئەدای ناتانیاهۆ لە چەند مانگی دوای کۆبوونەوەکەیان لە مانگی شوباتی ڕابردوودا دێت.
راپۆرتەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمهریکییەوە نووسیویەتی “زۆرێک لە راوێژکارە نزیکەکانی ترەمپ پێیان وایە ناتانیاهۆ لە هەموو شتێکدا هەڵە بووە”.
ع