حکومەتی هەرێم پەنادەباتەبەر وەزیرە کوردەکان

مەودا میدیا-

 ئێوارەی رۆژی شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرپەرشتیی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە و بڕیارە وەزیرانی کورد پرسی کەمکردنەوەی 120ملیارەکە پێشنیاز بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەی مووچەی مانگی شەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە بدرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “حکومەتی هەرێم داوای لە وەزیرە کوردەکانی کابینەکەی عەلی زەیدی کردووە کە پرسی کەمکردنەوەی 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ بخەنە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی بەرپرسانی عیراق بە کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە چڕکردوووتەوە تاوەکو بودجە ئامادە دەکرێت یان سیستمی ئەسکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و داهاتی نانەوتی زیاد دەکاتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “داهاتی ناوخۆی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە ناتوانن زیاتر لە (55 بۆ 60 ملیار دینار) زیاتر کۆبکەنەوە و رادەستی بەغدای بکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو لێبڕینەی بەغدا لە مووچەی مانگی پێنج ئەنجامیدا و حکومەتی هەرێم خۆی کورتهێنانەکەی پڕکردەوە و بەوهۆیەوە مووچەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دواکەوت کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان