مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “پێدەچێت ئەمهریکا گەرووی هورمز کۆنترۆڵ بکات و پێویستە قەرەبووی بەڕێوەبردنی ئەم رێڕەوی ئاوە گرنگە بکرێتەوە”.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ “فۆکس نیوز” ئاماژەی بەوەکردووە “ئێمە کۆنتڕۆڵی گەرووەکە دەکەین، رەنگە بەڕێوەی ببەین، ئێمە دەبینە پارێزەری گەرووەکە، رەنگە ناومان بنرێت فریشتەی پارێزەری گەرووەکە، پێویستە قەرەبووی ئەوەمان بۆ بکرێتەوە”.
ترەمپ هەروەها لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران وتی “ئێمە رێککەوتنێکمان هەبوو، ئەوانیش رێککەوتنەکەیان شکاند”.
پێشتریش، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو “بەدوای میکانیزمێکی هاوبەشدایە لەگەڵ عومان سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی هورمز، فشارەکانی ئەمهریکای بە رێگری لەم هەوڵانە تۆمەتبار کرد”.
ئیسماعیل بهقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند “تاران ئەرکەکانی خۆی بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن جێبەجێ ناکات، مەگەر لایەنی بەرانبەریش بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکات”.
ع