مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد فشارەکان تاران بەهێزتر دەکات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “واشنتۆن پێی وایە هێرشی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران لاواز دەکات و ناچاری دەکات دەستبەرداری کارتی فشارەکەی (گەرووی هورمز) بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەرچەندە ئەمەریکا زیاتر ئامادە بێت بۆ بۆردومانکردنی ئێران بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە، هێندە زیاتر ئێران باوەڕی بۆ دروست دەبێت کە دەبێت گەرووی هورمز کۆنترۆڵ بکات بۆ تێکشکاندنی پیلانەکانی ئەمەریکا”.
ب ح