مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى یه‌كێتیی پیاوان رایگه‌یاند، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، نزیكه‌ى 400 حاڵه‌تى توندوتیژىی به‌رانبه‌ر به پیاوان تۆماركراون و 12 پیاویش به هاوكاریى ژنه‌كانیان كوژراون.
بورهان عه‌لى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی پیاوانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دیارده‌ى توندوتیژیی به‌رانبه‌ر پیاوان به‌رده‌وامه‌و ساڵانه سه‌دان پیاو توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تۆ كۆتایی مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ 383 سكاڵا له سه‌رجه‌م و لق و ناوچه‌كان له لایه‌ن پیاوانه‌وه تۆماركراون و توندوتیژیی به‌رانبه‌ریان كراوه”.
باسى له‌وه‌شكرد “له ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ 33 پیاو خۆیان كوشتووه، 12 پیاویش به هاوكاریی ژنه‌كانیان له لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه كوژراون و له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه 5 حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه تۆماركراوه”.
سه‌رۆكى یه‌كێتیی پیاوان وتیشى “رۆژانه و به‌رده‌وام پیاوان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ژن و منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌كرێن و لێیان ده‌درێت و توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت و مووچه‌كه‌یان لێ ده‌سه‌ندرێت”.
ع