نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ئاژەڵان حەرامە

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان فەتوایەکی نوێی لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پزیشکی بۆ ئاژەڵان دەرکرد و ئاشکرایکرد نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ مەبەستی خۆهەڵکێشان و پێشبڕکێ رێگەپێدراو نییە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەگەر مەبەست لە نەشتەرگەرییەکە چارەسەرکردنی نەخۆشی، چاککردنەوەی ئەندامێکی شکاو، یان لابردنی ئازار و ئەو عەیبانە بێت کە بەهۆی رووداو و سووتانەوە تووشی گیاندارەکە بووە، ئەوا لە رووی شەرعییەوە دروستە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر نەشتەرگەرییەکە پێویست نەبێت و تەنیا بۆ گۆڕینی شێوە بێت بە مەبەستی شانازی، خۆهەڵکێشان، بەشداریکردن لە پێشبڕکێی جوانکاری، یان بۆ مەبەستی بازرگانی پێوەکردن، ئەوا کارێکی نادروستە، هەندێک جار ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەبنە جێگەی پەسەند (موستەحەب)، چونکە ئایینی ئیسلام فەرمانی بە مامەڵەی باش لەگەڵ زیندەوەران کردووە و رێگری لە ئازاردانیان دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو کارە دەچێتە چوارچێوەی (گۆڕینی خەلق) و خستنە مەترسیی گیاندارەکە بەبێ هۆکار و ئازاردانیەتی، هەروەها بە جۆرێک لە زیادەڕەویی (ئیسراف) دادەنرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان