ترەمپ و ناتانیاهۆ پلانی گەمارۆدانی ئێران تاتوێ دەکەن

مەودا میدیا-

رۆژنامەیەکی بەریتانی پلانێکی نوێی ئەمەریکا و ئسیرائیلی ئاشکراکرد کە دەیانەوێت بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێی فشارەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاتر بکەن.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی رایگەیاند “ئەمەریکا و ئیسرائیل پلانی گەمارۆدانی زەمینی ئێران تاوتوێ دەکەن، لە رێگەی داخستن یان سنووردارکردنی دەروازە سنوورییەکان بە هاوکاریی حەوت وڵاتی دراوسێی ئێران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم پلانە یەکێکە لە بژاردەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان لەسەر ئێران ئامادەیان کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستی بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێی ئێران هەیە بۆ ئەوەی سنووردارکردن یان داخستنی هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەکان تووندتر بکەن تاوەکو هاوردە و هەناردەی ئێران سنووردار بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان