مەودا میدیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاشکرایکرد رەنگە جارێکی تر ئاسمانی ناوچەکە بەرووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دابخرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگەیاند “پێویستە ئەمەریکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وریا بن و ئامادەبن بۆ داخستنی ئاسمانیی و ئەگەری تێكچوونی گەشتەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت هاوڵاتییانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بیر لە جێهێشتن بکەنەوە یان ئامادەبن بۆ جێهێشتن ئەگەر پەرەسەندن روویدا، ئهمەریكییهكانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش چاو به گه‌شتكردنیان بۆ ناوچه‌كه بخشێننه‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو “رەنگە ئێران و ئه‌و گرووپانه‌ی پشتیوانی تاران ده‌كه‌ن بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا یان هاوڵاتییانی لە ناوچەکە و سەرتاسەری جیهان بکەنە ئامانج”.
ب ح