سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ داده‌مه‌زرێندرێن

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان، داتا و زانیاریی سەرجەم سێ یەکەمەکانی دەرچووی زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد، بە مەبەستی دابینکردنی میلاک و بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان لە چوارچێوەی تەرخانکراوە داراییەکانی ساڵی 2027دا.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند “دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان کرا پێداویستییەکانیان بۆ دامەزراندن بخەنەڕوو، وەزارەتەکەیان ناوی سەرجەم سێ یەکەمەکانی دەرچووی ساڵانی (2017 بۆ 2025) و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا)ی دانەمەزراوی لەگەڵ بڕی بودجەی پێویست ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە”.

ئاماری کاندیدەکان و پێداویستییە داراییەکانیان بۆ دامەزراندن:

سێ یەکەمەکان (2017 – 2025): 16،282 کەس

بودجەی پێویست: 11 ملیار و 900 ملیۆن دینار

هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا: 729 کەس

بودجەی پێویست: 911 ملیۆن دینار

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان